بانە: بریندار بوونی ٢ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەخۆی هێزەکانی ئێران 

هانا: رۆژی سێشەممە ٢٦ی رەشەمەی ٩٩ (١٦ی مارسی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە ٢ کۆڵبەر بریندار بوون. 

"بێستوون محەممەدپوور" و "سەلام ماڵتە" ناوی ئەم دوو کۆڵبەرەیە کە بریندار بوون. 
بێستوون محەممەدپوور بۆ چارەسەر کردنی برینەکانی رەوانەی تەورێز و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە نەشتەرگەریی بۆ کراوە. 
کۆڵبەری دیاردەیەکی پڕ مەترسی و ئاکامی سیاسەتی حکومەتی ئێرانە کە لە بەرامبەر کوردستان رەچاوی دەکا. 
بێکاری و هەژاری بەرهەمی نەڕەخساندنی هەلی کارە لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتدارەوە و تەقە لە شارۆمەندان بە پێی جاڕنەمەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ کە ئێرانیش یەکێک لەو وڵاتانەی واژۆی کردووە و ئەرکی بەڕێوەبردنیشی دەکەوێتە ئەستۆی، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە لە لایەن حکومەتەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular