بانە: برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران 

هانا: سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ٩ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوون. 

ناسنامەی ئە دوو شارۆمەندە بریندارە "بەهمەن" خەڵکی ئاویی "ئارمردە" لە ناوچەی بانە و "ئاڕمان" خەڵکی بۆکان راگەیەندراوە و بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ناوچەی بانە بریندار بوون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular