هانا: رۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٦ی ژولای ٢٠٢٢)، دوای ناڕەزایەتی خەڵک بە چەقاندنی چەند دەکەلی برقی لە ناو زەوی و کشتوکاڵی جووتیاران، هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک لە جوتیاران و لێیانداون و ئازاریان داون.
لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، ئەو زەوییانە بەپێی بەڵگەکان بە ناوی خەڵکی جووتیاری ئەو ناوچەیە تاپۆ کراون. شایانی باسە حکومەت لە بەرامبەر داگیر کردنی ئەو زەوییانەدا قەرەبووی زەرەر و زیانی جووتیارانی نەکردووەتەوە بەڵکوو ئیدارەی برق بە یارمەتی هێزە ئینتزامییەکانی بانە بە بێ ئیزنی خەڵک ویستوویانە دەکەلی برقەکان لەو مەزرا و زەوییانەدا بچەقێنن بەڵام خەڵک بەرەوڕوویان بوونەوە و بەرگرییان کردووە.