هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، “حەیدەر قەسابی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی بانە کە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
ناوبراو دوای بانگ کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، بە شێوەی سەرەڕۆیانە بە تۆمەتی هاوکاری حزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسە ناوبراو لەو ماوەیەدا لە بەندیخانە لە مافی پارێزەر بێ بەش کرابوو.
حەیدەر قەسابی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی رەشەمەی ١٤٠٠ بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.
