بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و پشنوێژانی ئاواییەکانی ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ ، بە هۆی بەشداری نەکردنیان لە ڕێورەسمی ماتەمینی ئیبراهیم رەئیسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەتیەکانی سوپای پاسدارانەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێکراوە .
پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە کە پاش مردنی رەئیسی بە هۆی دەربڕینی خۆشی لە لایەن خەڵکەوە هێزە ئەمنییەکان شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەر کردنیان وەڕێخستووە .