بانگ کرانی جەمال ئەسەدی چالاکی ژینگەیی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی دووشەممە “٣٠ ڕەزبەری ١٤٠٣” جەمال ئەسەدی چالاکی ژینگەیی خەڵکی سنە ، بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە بانگ کراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات بانگ کراوە و پاش چەند کاژێرێک لێپرسینەوە ئازاد کراوە .

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، جەمال ئەسەدی لە پەیوەند لەگەڵ پشتیوانی لە چالاکانی کرێکاری بەندکراو ، بەشداریکردن لە ڕێورەسمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکاران و ڕۆژی جیهانی ژنان و بەشداری چالاکانە لە چالاکیە مەدەنیەکان ، بانگ کراوە .

جەمال ئەسەدی تەمەن ٦٠ ساڵ خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە .

RELATED ARTICLES

Most Popular