بانگهێشتکردنی ڕادا فاتحی بۆ دادگای سنە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: #ڕادا_فاتیحی خەڵکی “سنە” بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەم شار کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتەبەڵگەی داواکاری ناوبراو لە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ دەرچووە، بەڵام لە ٢٤ی خاکەلێوە ١٤٠٢بە دەستی گەشتوە.

ڕادا فاتحی دەبێ ڕۆژی شەممە "٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢" لە دادگای تاوانەکانی سنە بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی ئامادە بێت.

پێویستە وەبیری بخەینەوە کە "رادا فاتیحی" لە ٢٢ی رەزبەری ساڵی ١٤٠١، دوای ڕفاندنی دوو براکەی "رامین و وریا فاتیحی"، و لە ٩هەمین ڕۆژی دەستبەسەریاندا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵی تایبەتی خۆی ڕفێندرا. براکەی "رامین فاتیحی" لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی حکومەتدا گیانیلەدەستدا، دوای 21 ڕۆژ لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان، ڕادا و وریا فاتحی بە دانانی بارمتەی  دوو ملیار تمەنی  تا بەرواری دادگا ئازادکران.

RELATED ARTICLES

Most Popular