هانا: ڕۆژی دووشەممە، “یەک مێ ٢٠٢٣”، هاووڵاتییەک بە ناوی ئومید ئەسەدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بانگهێشتی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی پێوەندیدار بە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و دوای دوو کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.