بانگهێشتکردنی مامۆستا محەممەد باغبانی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانیی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: مامۆستا محەممەد باغبانی ئیمامی مزگەوتی”حەیدەرکەرار” لە شاری سنە بۆ چەندمین جار بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانیی لە هەمەدان کرا.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: پێویستە ناوبراو کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە" ٥ی ئاپریل ٢٠٢٣ لە دادگا ئامادە بێت بۆ دوایین بەرگریکردن لە خۆی.

گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ سەر چالاکانی ئایینی لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی بە فەرمی ناساندی شیعە و ناساندنی نافەرمی دین و ئایینەکانی دیکە و ڕەشبگیری ئایین و ئایینەکان لەلایەن حکومەتەوە دەستی پێکرد و تا ئەمڕۆش بە شێوەی گرتن، زیندانیکردن، لەسێدارەدان و هتد.. بەردەوامە.

RELATED ARTICLES

Most Popular