بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٣، مامۆستا “فەتحوڵڵا ڕۆستەمی”، وتاربێژو و بەر نوێژی جەماعەتی ئاوای “مەراغان”ی سەردەشت، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانیی ورمێ کرا.
پێویستە لەبیرمان بێت کە ڕۆژی سێشەممە "١٤ی فێوریەی ٢٠٢٣" بە مەبەستی یارمەتیدانی بوومەلەرزە لێدراوانی شاری خوی لە ڕێگادا بوو، بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا لە دەروازەی ورمێ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و دواتر ڕۆژی دووشەممە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. تا کۆتایی ئیجرائات لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە، لە ئارادا نییە.