هانا: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مامۆستا سابر خودامورادی، چالاکی ئایینی سوننە و ئیمامی هەینی “شەهرەک قەوەخ” لە شاری سەقز، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانیی لە هەمەدان کرا.
بە پێی ئەو ئاگادارییەی کە لە لایەن بەرپرسی نووسینگەی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکانی هەمەدان دەرچووە، بڕیار دراوە کە مامۆستا سابر خودامورادی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٣ لە دادگا ئامادە بێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ناوبراو لە ڕۆژی شەممە ٣ی دیسەمبری ٢٠٢٢ و یەکشەممە ٢٢ی ژانویەی٢٠٢٣ بە دوو قۆناغ بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانیی لە هەمەدان کراوە.
