بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز، بە پشتبەستن بەو ئاگاداریانەی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر پێی گەیشتووە، دەبێ لە دادگای ئینقلابی سەقز ئامادە بێت.
بە پێی ئەم ئاگادارییە، عوسمان ئیسماعیلی دەبێ ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خوردادی ١٤٠٢ لە دادگای ئینقلابی سەقز ئامادە بێت بۆ بەرگریکردن لە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵات (کۆمەڵە) و چالاکی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام".
پێویستە لەبیرمان بێت کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی فێوریەی۲۰۲۳، بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتوخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گواسترایەوە و پاشان ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ئاوریلی٢٠٢٣ بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیار تمەن، تا کۆتایی دادگایەکەی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.
