بانگهێشتکردنی دوو کەسایەتی ئایینی کورد بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکان هەمەدان

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو کسایەتی ئایینی کورد بە ناوەکانی “ماموستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە”، وتاربێژی هەینی مزگەوتی ئاوای “نەنەڵە”ی سنە و “ماموستا لوقمان ئەمینی”، وتاربێژی هەینی مزگەوتی چواریارنبی سنە ، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکان لە هەمەدان کران.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ بە پێی ئەو بانگهێشتنامەیەی کە وەرگیراوە، ئەم دوو کەسایەتیە ئایینییە کوردە دەبێ ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٠٢٣ لە دادگای تایبەتی ڕۆحانیی لە هەمەدان ئامادەبن.

 

پێویستە بگوترێ ئەم دوو کسایەتیە ئایینییە کوردە لە ٣٠ی ژانوییەی٢٠٢٣ بە تاوانی پشتیوانی لە بزووتنەوەی شۆڕشی #ژینا لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون و ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی فێوریەی ٢٠٢٣ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

RELATED ARTICLES

Most Popular