لە “دەیەی فەجر” هێزە خۆجێیەکانی شاری مەهاباد پێكهاتوو لە جاش و بەسیج لە ناو شاردا تەقە دەکەن کە ئەم کارە دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاسایشی شارومەندانی ئەو شارە.
بەپێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە بە تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٤ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٢ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی بازارچەی "ئەسغەری" ئەمشارە ئاگری تێبەر بووە.
هەوڵنێری تۆری نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەمبوارەیەوە رایگەیاند: بە بۆنەی ئەم ئاگرتێبەروونە خەساری مرۆیی لێنەکەوتۆتەوە و هیچ کەس تووشی سووتان یان کوژران نەبووە.
پێویست بە ئاماژە کردنە دوابەدوای ئاگرتێبەربوونی بازاڕچەی "ئەسغەری" لە شاری مەهاباد، پارکی میللەتی ئەو شارە ناسراو بە "باغی میکائیل" ئاگری تێبەر بوو.
لە هەر دوو رووداوەکە دوابەدوای ئامادەبوونی ئۆتۆمبێلی ئاگرکووژاندنەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە شارومەندانی ئەو شارە بە مەبەستی کووژاندنەوەی ئاگر لە شوێنی رووداوەکان ئامادەبوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستی تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران گەیشتووە، رۆژی هەینی هێزە خۆجێییەکانی شاری مەهاباد پێکهاتوو لە جاش و بەسیج لەسەروبەندی هاتنەسەر کارری کۆماری ئیسلامی لە ناو شاردا تەقەیان کردووە.
جێگای ئاماژەیە هەموو ساڵێک لە مانگی رێبەندان و سەروبەندی حەوتووی ناسراو بە "دەیەی فەجر" هێزە خۆجێیەکانی شاری مەهاباد پێكهاتوو لە جاش و بەسیج لە ناو شاردا تەقە دەکەن کە ئەم کارە دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاسایشی شارومەندانی ئەو شارە.