هانا: رۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٦ی ژولای ٢٠٢٢)، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “سینا مزەفەری” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی کامێران لە ئاکامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە ماشێنی ناوبراو لە ناوچەی ئەهواز، پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئینتزامی و چەکدارەکانی حکومەت بە گومانی ئەوەی سینا مزەفەری باری قاچاخی پێیە، دەسڕێژیان لە ماشێنەکەی کردووە و لە ئاکامدا ناوبراو پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە لە پزیشکی دادی ئەهوازە و بنەماڵەکەی لە هەوڵی ئەوەدان پاش تێپەڕ کردنی پڕۆسەی یاسایی بیگوازنەوە بۆ زێدی خۆی و کامێران.