ئەمڕۆ پێنجی ژوئەن رۆژی جیهانی ژینگەیە 

لە کاتێکدا ئامانج لە ناودێر کردن و دیاریکردنی رۆژی ژینگە، بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری بە خەڵک سەبارەت بە ژینگە و پارێزگاری و هەروەها هاندان و بزواندنی سیاسەتمەداران بۆ  پەسند کردنی بڕیارگەلێک بۆ بەرەوروو بوونەوەی وێران کردنی ژینگە و لەناوبردنی بەشێک لە جۆرەکانی گیانداران، بەڵام لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان شاهیدی لەبەرچاونەگرتن و وێران کردنی ژینگەین لەلایەن حکومەتەوە بە شێوەی پاوانخوازی، سەد سازی زۆر و بۆر و دوور لە زانست، ئاگر کەوتنە لە جەنگەڵ و دارستانەکان و هەوڵنەدان بۆ کوژاندنەوەی (هەڵبەت گەلێک جار هێزە چەکدارەکان خۆیان بە ئەنقەست ئاگریان داوە)، گۆڕینی رێڕەوی رووبار و چۆمەکانی کوردستان و گواستنەوەی ئاوی گۆل و رووبار و ئاوەکانی کوردستان بۆ دەرەوەی ئەم هەرێمە، نەپاڵاوتنی ئاوەڕۆ و پاشاوی شار و شارۆچکە پیشەشازییەکان، گرتن و دەستبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی و پێش گرتن بە هەڵسووڕانی رێکخراوەکانی پارێزەری ژینگە کە خەڵک پێکیهێناون و نەبوونی بەرنامەیەک بۆ پەروەردەیەکی دروست سەبارەت بە ژینگە، زەرەر و زیانی زۆریان بە دارستان و دەریاچە و لەوەڕگە و ژینگەی کوردستان گەیاندووە. 

مافی هەموو ئینسانێکە لەم گۆی زەوییە لە کەش و هەوا، ئاوی خاوێن و خۆراکی پێویست بەهرەمەند بێ. ئەمانە سەرەتاییترین مافی هەر مرۆڤێکن و حکومەتی وڵاتەکان و ئیرانیش ئەرکی سەر شانیانە پێی پابەند بن. هەر کەس و لایەنێکیش ئەم مافانە پێشێل بکات خەڵک مافی خۆیەتی وەدەنگ بێ و هەڵوێست بگرن. 

RELATED ARTICLES

Most Popular