“ئەسکەندەر لوتفی” بۆ شارێکی نادیار گوێزرایەوە!

هانا؛ شەوی چوارشەممە ٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢، ” ساڵح نیکبەخت” پارێزەری مامۆستای بەند کراو”ئەسکەندەر لوتفی” بە دانانی نوسراوەیەک هەواڵی گواستنەوەی دڵگران کەری ئەم بەند کراوەی بۆ شارێکی نادیار بڵاو کردەوە.

نیکبەخت لە تویترەکەی وای نووسیوە:  ئەسکەندەر لوتفی کە ۹ ڕۆژ پێش مانی لە خواردن گرتوە، لە مەریوانەوە بۆ شارێکی نادیار گوازراوەتەوە و گیانی لە مەترسیدایه.
ئەسکەندەر لوتفی لە ڕۆژی ۱ی مەی بە هۆی چالاکییە پیشەییەکانی هاوکات لەگەڵ مەسعود نیکخواە و شەعبان مەحەممەدی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم چالاکە پیشەیانە لە کاتی دەست بە سەر کردن بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی ئازارو ئەشکەنجە کراون.

RELATED ARTICLES

Most Popular