ئێعدامی دوو شارۆمەند لە کرماشان 

لە مانگی رابردوودا دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “هوشەنگ محەممەدی” و “عەلی ئەنگەزی” لە زیندانی ناوەندیی کرماشان ناسراو بە “دیزلئاوا” بە نهێنی ئێعدام کران. 

تۆمەتی ئەو دوو کەسە قەتڵی بە ئەنقەست راگەیاندراوە و تا ئێستا بەڕێوەچوونی ئەم حوکمانە بە نهێنی ماوەتەوە و لە راگەیاندنەکان بڵاونەکراونەتەوە. 
لە ئێران بە هۆی نەبوونی ئازادی هەڵسووڕانی راگەیاندن و رێکخروەکانی مافی مرۆڤ، ساڵێ ژمارەیەکی زۆر لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە بێ دەنگی و دوور لە چاوی راگەیاندنەکان ئێعدام دەکرێن. 

RELATED ARTICLES

Most Popular