ئێعدامی دوو زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەهواز

هانا: بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە ٧ی ژوئەنی ٢٠٢٢، دوو زیندانی سیاسی عەرەب بە ناوەکانی «ماجید عەموری» ٢٥ ساڵ تەمەن و «قادر ناسری» ٢٣ ساڵ تەمەن لە زیندانی «سپیدار» لە «ئەهواز» ئێعدام کران.

بە پێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەواڵ؛ قادر ناسری لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا تەنیا ١٧ ساڵی تەمەن بووە. دەوترێت کە ناوبراو لە لە دادگایەکی سووری بەوە تۆمەت بار کراوە کە لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکان لە شاری «ماهشەهر» هێرشیان کردوەتە سەر ماڵەکەی، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تووشی تێکهەڵچوون بووە کە لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونە  دوو ئەفسەر بە ناوەکانی مەحەممەد رەزا رەفیعی نەسەب و ئەڵڵا نەزەر سەفەری کوژراون و یەکێکی دیکە لە هێزە ئەمنییەکان بریندارو بووە.
هەر وەها «ماجید عەموری» ٢٥ ساڵ تەمەن بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسبەسەرکردنی برای ناوبراو بە ناوی «ڕەسوڵ عەموری» و کوشتنی ئەفسەرێکی ئەمنی بە ناوی « نەوید حەق شناس» کە شۆفیری ئەو ماشینە بووە  براکەی تێیدا دەسبەر بووە، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەهواز بە ئێعدام مەحکوم کراوە.

جێی باسە ؛ ڕەسوڵ عەمووری ساڵی ١٣٩٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراو بە تۆمەتی ئەوەی کە لە زەماوەندێک لە ناوچەی خۆیاندا لەگەڵ  هێزی نیزامی تووشی تێکهەڵچوون دەبێت بە زیندانی هەتایی مەحکوم دەبێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular