تۆڕی مافی مرۆڤی هانا: ئێمان عەبدی شارۆمەندی کوردی خەڵکی مهاباد رۆژی شەممە ڕیکەوتی ١٦ی رەشەمەی ١٣٩٩ – ٦ی مارسی ٢٠٢١، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن بە شیوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەم شارۆمەندە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دوای کۆتایی لێپرسینەوە، رێکەوتی ٢٨ی رێبەندان لە گرتووخانەی مهابادەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرابۆوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە تۆڕی هانا لە هۆکاری گرتنی ناوبراو ئاگادار نییە.