هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا تووە، دوو کرێکاری کورد لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە لە کاتێکدا ئەم دوو کرێکارە لە بینایەک لە شاری "ئەیوان" سەر بە پارێزگای ئیلام، خەریکی کار بوون، بەربوونەوە خوار و گیانیان لەدەستداوە.
ناسنامەی یەکێک لەو شارۆمەندانە "عەلی محەممەدی" راگەیەندراوە.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
