هانا: رۆژی شەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١ی مەی ٢٠٢١) کرێکارێکی کوردی خەڵکی ئیلام بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم کرێکارە "نوورەدین فەهیمی" خەڵکی ئیلام راگەیەندراوە.
ناوبراو لە کاتی کار کردندا لە نهۆمی دووهەمی بینایەکی تازەسازە لە مەیدانی گوڵانی ئیلام کەوتووتەخوار و هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە.
پێڕانەگەیشتنی گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
