ئیلام: ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا 

هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٦ی ژوئەنی ٢٠٢١)، ژنێکی کورد خەڵکی ئیلام لە لایەن مێردەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا. 

لەم رووداوەدا پێاوێکی ٣٥ ساڵان گۆیا بە وتەی خۆی لە سەر کێشەی بنەماڵە هاوسەرەکی بە زەبری چەقۆ کوشتووە. 
شایانی باسە دوای ئەوەی پیاوەکە هەڵاتووە گرتوویانەتەوە و ئێستا دەستبەسەرە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە ژنە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 

جێگای خۆیەتی لیرەدا ئاماژە بەم راستیەی بکەین ژنانی ئێران بە پێی یاساکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە گەلێک مافی ئینسانی بێبەشن و یاسا بە شێوەی یەکسان و بەرابەر پشتگیری لە ژنان ناکا. سیستەمێکی تەواو پیاوسالار بە سەر کۆمەڵگای ئێراندا زاڵە و جگە لە دواکەتوویی فەرهەنگی و کولتووری گەلێک بەندی یاسایی هەن کە پاڵنەر و هاندەرن لە کۆمەڵگادا بۆ ئەوەی پیاوان لەگەڵ هاوسەر، کچ یان بە گشتی لەگەڵ ژنان بە ئارەزووی خۆیان هەڵسووکەوت بکەن. هەوەوها هیچ بەرنامەیە بۆ پەروەردەیەکی ئینسانی و پێشکەوتوو بۆ کۆمەڵگا و نەوەکانی داهاتوو لە ئارادا نییە و ئەم کولتوور و پەروەردە سەقەتەی کۆمەڵگا بۆ دژایەتی ژنان بە بەردەوامی هەر زاوزێ دەکا. 
ئەمە لە حاڵێکدایە بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ کە حکومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە، هەموو ئینسانێک چ ژن و چ پیاو مافی بەرابەر و یەکسانیان لە هەموو بوارەکانی ژیان و کۆمەڵگادا هەیە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular