هانا: لەم وێنانەی کە لە سەرەوە و لەلایەن هاوکارانی هاناوە بۆمان رەوانە کراوە، دیمەنێکی ژاناوی لە وێران کردن و بڕینی جەنگەڵەکانی دەوروبەری ئیلام دەنوێنێ و بەرپرسانی حکومەتیش هیچ کاردانەوەیەکیان لە خۆ نیشان نەداوە.
جێگای سەرنجە لە راپۆرتێکی پێشووتری ئەمڕۆماندا گرتە ڤیدیۆیەک لە وێران کردن و بڕینی دارستانەکانی شنۆی دەنواند و لەوێش بەرپرسانی حکومەت هیچ کاردانەوەیەکیان لە بەرامبەر ئەم کردەوەیە لە خۆ نیشان نەدابوو.
وێدەچێ وێڕانی کردنی ژینگەی کوردستان و سەرچاوە سرووشتییەکانی و بڕینی دارستانەکان هێچ کاریگەرییەکی لە سەر بەناو "بەرپرسانی ژینگە"ی دیاریکراو لەلایەن حکومەتەوە و باقی ناوەندە پێوەندیدارەکان نەبێ و ژینگەی کوردستانی ببێتە قوربانی و بازاڕێک بۆ گەندەڵی و معامەلەی بەرپرسان لەگەڵ کاولکارانی ژینگە.
