ئیلام: قەدەغە کڕدنی جلی کوردی لە شوێنە گشتییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

بەپێی راپۆڕتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ئیلامەوە، ئەماکنی هێزە ئەمنیە کان و ئیدارەی ئیتلاعات پۆشین و لەبەرکردنی جلی کوردی لە شوێنە گشتییەکانی ئەم شارە قەدەغە کردووە.

 

سەبارەت بەم راپۆرتە ڕیکخراۆی مافی مروڤی هانا لە وتووێژێکدا لەگەل خاوەنی یەکێک لە کافیشاپەکانی ئیلام وتوویەتی لە ماوەی رابردوو بە هۆی لەبەر کردنی جلی کوردی بڕێک کافیشاپیان داخستووە و هەندێک لەو موشترییانەش کە جلی کوردیان لەبەر کردووە دەسبەرسەر کراون و هەلسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان بووە بە هۆی ئەوەی پۆشینی جلی کوردی لە کافیشاپەکان خومان قەدەغە بکەین.
جلی کوردی و پۆشینی جلی کوردی سەرەتاییترین مافی خەڵکی کوردستانه و قەدەغە کردنی ئەم مافە پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مروڤ و مافی نەتەوەیی خەڵکی کوردە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular