ئیلام: سەپاندنی سزای ساڵێک بەندکران بە سەر شارۆمەندێکی کورددا 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “فاتم کەریمی” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی “ئاودانان” لە ناوچەی ئیلام، بە بێ بوونی خۆی لە دادگادا، لەلایەن لقی یەکی دادگای “شۆڕش”ی سەقزەوە بە سەرۆکایەتی قازی “جەواد مستەفایی” سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. 

شایانی باسە "فاتم کەریمی" پێشتر ئەندامی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە سنووری بانەوە گەڕابۆوە ئێران و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و دوای پڕۆسەی لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular