ئیلام: “سومەیە کارگەر” چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتە ئازاد بوو 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانە ئازاد بوو. 

 

 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە ژنە چالاکی کورد "سومەیە کارگەر" خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران راگەیەندراوە. 
بەگوێرەی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، "سومەیە کارگەر" ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و رۆژی چوارشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٠ دوای شەش مانگ دەسبەسەری، بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە بەندیخانەی "قەرچەکی وەرامین" ئازاد بوو. 
ئەم شارۆمەندە کوردە رۆژی هەینی ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە تاران، قۆڵبەست و رەوانەی بەندیخانەی "ئێوین"ی تاران کرا. لە کاتی دەسبەسەر کردنی "سومەیە کارگەر" هێزە ئەمنیەکانی ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و دەستیان بە سەر لەپ تاپ و موبایلەکەیدا گرتووە. 

"سومەیە کارگەر" سەرەتای مانگی فێبرواری ٢٠٢١، دوای چوار مانگ دەسبەسەر بوون لە بەندی "ئەلف"ی بەندیخانەی ئێوینی تاران، بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوێزرابۆوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular