ئیلام: دەستبەسەرکرانی ژن و شوویەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

هانا: رۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠- (٢١ی دیسەمبری ٢٠٢١)، ژن و شوویەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. 

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندەیان "پوریا جەوادی" و "مرێم حەقگو" خەڵکی ئیلام راگەیاندووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو خێزانە و دوای پشکنینی ماڵەکەیان، ئەم دوو شارۆمەندەیان دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار بردوون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular