ئیلام؛ خۆکوشتنی کرێکارێکی دەرکراوی کۆمپانیای پترۆکیمیایی

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە؛ ڕۆژی یەکشەممە”٢٥ی دیسەمبری٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارەش تەبەرۆک” کوڕی مورتزا و خەڵکی شاری چوازی ئیلام، بە هۆی ئەو گوشارانەی بەهۆی دەرکردنی لە کارەکەیەوە دروست بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، هاتنە ناو شوێنی کارەکەی لە پترۆکیمیایی ئیلام قەدەغە کراوە و بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند کارمەندێکی ئەم کۆمپانیایە بەهۆی دەرکردنیان لە کارەکەیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

شایانی باسە بە هۆی هەژاری و کەمی کار، خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت لاوان، لە ژێر گوشاری ئابووریی تونددان و هاوسەرگیریی زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان، هەژاری و بێکاری هۆکاری بەرچاوی خۆکوشتنە.

RELATED ARTICLES

Most Popular