ئیلام/جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک

هانا: ڕۆژی چوارشەممە”٢٣ی نڤامبڕی٢٠٢٢”حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی “مێهدی لوتفی” کوڕی حاجی بابا و خەڵکی شاری “ئیوان غەربی”ئیلام جێبەجێ کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی دوو جار کوشتن دەستبەسەر کرابوو، و لەلایەن دادگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular