ئیلام: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی هێنا 

هانا: رۆژی هەینی ٣٠ رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئیلام بە بڕینی ئەندامێکی لەشی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێناوە. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "هادی رۆستەمی" خەڵكی ئیلام راگەیەندراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە هۆی "دزی" دەستبەسەر کراوە و خەریکی تێپەڕاندنی پێنجەمین ساڵی دەسبەسەرکرانی بووە. جێگای ئاماژەیە ناوبراو جارێکی تریش هەوڵی خۆکوژی دابوو بەڵام لە نەخۆشخانەی ئیلام گەدەیان شۆردبۆوە و رەانەی بەندیخانەیان کردبۆوە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular