بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە “٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣” ئیسماعیل کەریمی چالاکی ژینگە پارێزی ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی کامیاران ، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان گیانی لە دەستداوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئیسماعیل کەریمی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە کاتی کوژاندنەوە ئاگر لە لەوڕگەکانی "کانیشە" تووشی سووتانی ٨٠ لە سەدی جەستەی هاتبوو و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کرابوو و پاشان بۆ نەخۆشخانەیەکی کرماشان ڕاگوێزرابوو کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ئەمڕۆ گیانی لە دەستداوە .