هانا: رۆژی دووشەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠١ – (٩ی مەی ٢٠٢٢)، مەئموورانی ئەمنیی حکومەتی ئیسلامی ئێران “فەرهاد میرزایی” چالاکی فەرهەنگی خەڵکی ئیسلاماوایان لە ماڵی خۆی قۆڵبەست و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.
لە خوارەوە گرتە ڤیدیۆیەک لە فەرهاد میرزایی دەبینن کە خۆی گرتوویە و ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکە فەرهەنگییە ئاشکرا نییە.
