شەوی شەممە ڕیکەوتی ٤ی ڕێبەندان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خێوەتی کرێکاریی بینایەکی نێوەکارە لە شاری مەهاباد، گیانی ئەو کرێکارە بەساڵاچووەی ئەستاند.
بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی شارەداریی مەهاباد لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “ئەو ڕوداوە لە ناوچەی ئازادگانی شاری مەهاباد ڕووی داوە کە نیگابانی ئەو بینا نیوەکارەیە بەهۆی کارەباگرتوویی و قورسیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست داوە.
هەتا ئێستا شوناسی ئەو کرێکارە گیانلەدەستداوە بۆ ئێمە ڕوون نەبووەتەوە.
ئەو کرێکارە تەمەن ٧٠ ساڵەیە، بۆ گرمکردنەوەی خۆی لە نێو خێوەتەکە، لە سۆبەی کارەبایی کەڵکی وەرگرتووە و ئەمەش بوو بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خێوەتەکە و گیانلەدەستدانی ئەو کرێکارە