ئاوا منداڵێکی کچ تەمەن ٤ ساڵ بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەدانی لە لایەن زڕدایکیەوە هێشتا لە کۆمادایە

بە پێی  راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی چوارشەممە “٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢” کچێکی تەمەن 4 ساڵ بە ناوی “ئاوا قەهرەمانی” کچی عومەر و مینا حسێن زادە و خەڵکی ناوچەی کوتول خۆی و دانیشتووی ئاوایی گوێک تەپەی جوداندجەد سەر بە تاناکارای ورمێ ، کە لە لایەن زڕدایکیەوە ئەشکەکراوە و لێدراوە هێشتا لە نەخۆشخانەی ورمێ لە کۆمادایە و لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەکەیە . 

خانمی مینا حسێن زادە لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند ؛ دۆخی تەندروستی کچەکەی زۆر خراپ و  ناجێگیرە .

پێویستە تێبینی بکرێت سدێقە قوربانی زڕدایکی ئاوا لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ راگوێزراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular