هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مروڤی هانا ناسنامەی ژنێکی کوردی خەڵکی پیرانشاریان ئاشکرا کرد کە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.
بەپێی راپۆرتەکان، "جەیران پووریەعقووب " خەڵکی پیرانشار، رۆژی هەینی ۱۳ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، لە لایەن هاوسەر و برای هاوسەرەکەیەوە کوژڕاوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی "پووریەعقووب" بە ڕیکخراوی مافی مروڤی هانای ڕاگەیاند، بەپێی دانپێدانانی بکووژەکان و بەڵگەکان "جەیران پووریەعقووب" لە کاتی سەفەردا لە لایەن هاۆسەرەکەیەوە ئەشکەنجە دراوە و پاش بوورانەوەی ناوبراو لە ژیر ئەشکەنجە و ئازاردا، ئەیخەنە ناو کیسەی پەلاستیک و لە شوێنێک نزیک بە شاڕی "نوور" سەر بە پاڕیزگای مازەندەران ئاگری ئەدەن و دواتر ئەیکەنە بن گڵەوە.
جێگای خۆیەتی لیرەدا ئاماژە بەمە بکەین ژنانی ئێران بە پێی یاساکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە گەلێک مافی ئینسانی بێبەشن و یاسا بە شێوەی یەکسان و بەرابەر پشتگیری لە ژنان ناکا. سیستەمێکی تەواو پیاوسالار بە سەر کۆمەڵگای ئێراندا زاڵە و جگە لە دواکەتوویی فەرهەنگی و کولتووری گەلێک بەندی یاسایی هەن کە پاڵنەر و هاندەرن لە کۆمەڵگادا بۆ ئەوەی پیاوان لەگەڵ هاوسەر، کچ یان بە گشتی لەگەڵ ژنان بە ئارەزووی خۆیان هەڵسووکەوت بکەن و دەستیان بۆ توندوتیژی ئاواڵە دەکا. هەوەوها هیچ بەرنامەیەک بۆ پەروەردەیەکی ئینسانی و پێشکەوتوو بۆ کۆمەڵگا و نەوەکانی داهاتوو لە ئارادا نییە و ئەم کولتوور و پەروەردە سەقەتەی کۆمەڵ بۆ دژایەتی ژنان بە بەردەوامی و پشتاوپشت دەپارێزرێ و دەمێنێتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ کە حکومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە، هەموو ئینسانێک چ ژن و چ پیاو مافی بەرابەر و یەکسانیان لە هەموو بوارەکانی ژیان و کۆمەڵگادا هەیە. هەروەها ئەمنییەت و ئاسایشی شارۆمەندان دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەت و دەسەڵات و بەڕێوەبەرانی وڵات.
