ئازاد کردنی ٣ شارۆمەندی کوردی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی 

رۆژی شەممە ٢٧ و یەکشەممە ٢٨ی فێبرواری ٢٠٢١ بەرامبەر بە ٩ و ١٠ی رەشەمەی ٩٩، سێ شارۆمەندی کوردی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کران. 

دوو کەس لەم شارۆمەندانە بە ناوەکانی "کەماڵ قۆیتاسی" خەڵکی ئاوایی "کانی گڵ" و "رەحمان یۆسفی" خەڵکی ئاوایی "سووجە" لە ناوچەی شنۆ، لە گرتووخانە ئازاد کران. 
ئەم دوو شارۆمەندە رۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٩٩ بە بێ حوکمی یاسایی و دادگا، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و دواتر بۆ لێپرسینەوە رەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ کرابوون. 
هەروەها رۆژی شەممە ٩ی رەشەممە، شارۆمەندێکی دیکەی کورد بە ناوی "جەماڵ قاسمی" خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا. 
ئەم شارۆمەندە شەوی پێنجشەممە ٩ی رێبەندانی ٩٩ بە بێ حوکمی یاسایی و دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە رەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ کرابوو. دوای لێپرسینەوە دیسان گوازرابۆوە بەندیخانەی شنۆ. 

 

RELATED ARTICLES

Most Popular