ئازاد کردنی دوو چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتە

هانا: ڕۆژی شەممە “٨ی ئۆکتۆبری۲۰۲۲” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی”بەهار زەنگی بەند” چالاکی مەدەنی و ژنان و” لوتفوڵڵا ئەحمەدی” چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆڕی شاخەوانی(چلچەمە) بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران.

شایانی باسە بەهار زەنگی بەند ڕۆژی دوشەممە"۱۹ی سپتامبری۲۰۲۲" بە هۆی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتیەکان بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە زانکۆی کوردستان دەستبەسەر کراوە و لوتفوڵڵا ئەحمەدی ڕۆژی یەکشەممە"۲۷ی خەرمانانی۱٤۰۱" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular