بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەست ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا کەوتووە؛ ڕۆژی سێشەممە ٤ی ئاپریلی ٢٠٢٣، فەخرەدین ئیبراهیمی ٢٢ ساڵە، کوڕی محیەدین زیندانی سیاسی لەسێدارەدراو و خەڵکی ئاوای ئەلکاوی شنۆ، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی سەد ملیۆن تمەن تا کۆتایی دادگای کرانی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
فەخرەدین ئیبراهیمی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ئاپریل ٢٠٢٣، دوای چوونی بۆ لقی ٩ی دادستانی ئینقلابی شاری ورمێ، دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە محیئەدین ئیبراهیمی باوکی فەخرەدین بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٧ی مارسی ٢٠٢٣ لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە سێدارە درا و تەرمەکەی لە لایەن سپای پاسداران ڕفێندرا.