هانا؛ ڕۆژی دووشەممە ٦ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲۷ی ژوئەنی ۲۰۲۲) سادق کەنعانی،چالاکی پیشەیی مامۆستایانی سنە ، کە ڕۆژی چوارشەممە ۱ی پوشپەڕ دەستبەسەر کرابوو ڕۆژی دووشەممە بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە تا کۆی ئێڕاگەیشتنی دادوەر بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتێکی دیکەی هاوکارانی هانا شارۆمەندێکی تر بە ناوی "خالید قوربانی" تەمەن ۲٦ساڵ کوڕی یوسف خەڵکی کامیاران کە ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی جۆزەردان دەستبەسەر کرابوو،ڕۆژی دوشەممە بە دانانی بامتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی کۆی پێڕاگەیشتنی دادوەر لە بەندیخانەی کامیاران ئازاد کرا.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە هێزە ئەمنییەکان بە بێ بڕیاری قەزایی ئەمدوو شارۆمەدەیان گرتبو. تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکرنو تۆمەتگەلێ کە خراوەتە پەڵ ئەم دوو شارۆمەندە زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.