ئازادی کاتی دوو شارۆمەندی کورد بە دانانی بارمتە

هانا؛ ڕۆژی پێنج شەممە (٣ی مارسی ٢٠٢٢ی) میلادی، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی «زەمانە زیویە» کە پێشتر لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتەی ٣٠٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٢ی) میلادی سەرەڕۆیانە  لەلایەن ئیدارەی  ئیتلاعات دەستبەسەر کراو بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا و دواتر لە ٢٨ی فێبریە بۆ زیندانی شاری سەقز نێردرا. هەر وەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ناوبراو لە کاتی دەسبەسەربوونی لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی بێ بەش بووە.
لە ڕاپۆرتێکی دیکە کە بە دەستی ڕێکخراوی هانا گەیشتووە باس لەوە دەکات؛ شارۆمەندێکی خەڵکی جوانرۆ بە ناوی «سۆهەیب یار ئەحمەدی» تەمەن ٢٣ ساڵ کە پێشتر لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دستبەسەر کرابوو بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
ناوبراو خەڵکی «شروێنە»ی سەر بە شاری جوانرۆیە و رۆژی ٢٥ی فێبریەی ٢٠٢٢ی میلادی، سەرەرۆیانە دستبەسەر کراو و لە کاتی دەسبەسەربوونی لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی بێ بەش بووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular