هانا: ڕۆژی سێشەممە”٢٤ی ژانوییە ٢٠٢٣، هونەرمەندی تەمەن کورد “ساسان چەمەن ئارا” ٣٣ ساڵە خەڵکی ئیلام بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندانی تارانی گەورە ئازاد کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ساسان چەمەن ئارا لە لایەن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران بە دادوەری "سەید عەلی مەزلوم" بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
پێویستە بگوترێ کە ڕۆژی هەینی"٧ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢، ساسان چەمەن ئارا بە هۆی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی تارانی گەورە گوازرایەوە.
