هانا؛ ڕۆژی سێشەممە ۷ی ژوئن ۲۰۲۲، شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناونیشانی ئەم شارۆمەندە "سەعدی مەحموودی" کوڕی عومەر خەڵکی پیرانشار ڕاگەیندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوبراو دوای ٥٤ ڕۆژ دەست بەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
شایانی باسە سەعدی مەحموودی ڕۆژی پێنجشەممە ۲٥ی خاکەلێوە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردیەکان و بە بێ بڕیاری قەزایی لە لەیەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەرو دوای لێپرسینەوە لە یەکێ لە گرتووخانەکانی ورمێ بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرابوەوە جێی ئەماژەیە ناوبراو لەو ماوەیەدا لە هەمو جۆرە مافێ بێ بەش بوە.