هانا؛ ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ژوئن ۲۰۲۲ ” مەجید کەریمی” بەڕێوبەری ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی سنە و کەڵاتەرزان و “مەسعود فەرهیختە” لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کران.
مەسعود فەرهیختە ڕۆژی سێشەممە ۳۱ی مەی۲۰۲۲، دوای وتووێژێکی ڕەخنە گرانە لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی چالاکانی پیشەیی دژ بە دەست بەسەر کردن، تۆمەتبار کردن و پڕوپاگەندای ناوەندی دەنگو ڕەنگ و ناوەندە ئەمنیەکان دژی چالاکانی پیشەیی کوردستان، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەست بەسەر کرا.
هەر وەها مەجید کەریمی بەڕێوبەری ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی سنەو کەڵاتەرزان لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستای دیکە هەر هەمان ڕۆژ بۆ ئاگادار بوون لە بارودۆخی مەسعود فەرهیختە چوبونە بەر ئیتلاعات ی سپا کە لە لایەن چەند کەسی نەناسراو بە پژۆیەکی سپیەوە ڕفێندرابو.