ئازادکردنی سوهەیلا حیجاب لە زیندانی ناوەندیی کرماشان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی مەی ٢٠٢٣، سۆهەیلا حیجاب، زیندانیی سیاسی، پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤی کورد، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان ئازاد کرا.

مەجید حیجاب، برای ناوبراو ڕایگەیاند، خوشکەکەم کە لە مۆڵەتی پزیشکیدایە، دوای چوون بۆ زیندانی ناوەندیی کرماشان،بەڵگەی ئازادکردنی وەرگرتووە.

سۆهەیلا حیجاب بۆ یەکەمجار لە مانگی دەی ١٣٩٧ لە شیراز دەستگیرکرا و دوای تێپەڕاندنی لێپرسینەوە لە ناوەندە ئەمنییەکان، سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. دوای تێپەربونی ٥ مانگ لە زیندانی عادڵ ئاوای لە شیراز، لێی خۆشبوون و لە زیندان ئازاد کرا.
لە مانگی خوردادی  ساڵی ٩٨،جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین زیندانی کرا. لە ٢٤ی ئیسفەندی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی تا کۆتایی دادگای کرانی بە شێوەیەکی کاتی ئازادکرا.
بەڵام دوای ٤ ڕۆژ، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستەم"، "کۆبوونەوەی نایاسای "، "تێکدانی نەزمی گشتی لە ڕێگەی ئاژاوە و پشێوی"، "پێکهێنانی گروپێک بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان" و "داواکاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم"و"گۆرانی یاسا". سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم حوکمە کە لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی محەمەد موقیسە دەرچووە، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەشەوە پەسەند کراوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ جێبەجێ دەکرێت.سۆهەیلا حیجاب لە ٣ی خۆردادی ساڵی ١٣٩٩ دوای ئاماژەدان بە دادگای تێهەڵچوونەوە، لەلایەن کارمەندانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران (بارەگای تاروڵای سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی) دەستبەسەر و بۆ زیندانی ژنانی "شاری ڕەی" گواسترایەوە. بە بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی لە ناو زیندانەوە ڕوونیکردەوە کە بەبێ هیچ ڕوونکردنەوە و هۆکارێک، ئەفسەرەکان بە لێدان و کێشانی قژی لەسەر قیری شەقامەکە ڕایانکێشاوە و دوای لێدانەکەش بە ڕوخسارێکی خوێناوییەوە دەستگیری دەکەن و بێ پێڵاو  گوازرایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین. بە گوتەی حیجاب، جگە لە هەڕەشەی لابردنی فیزیکی، لەلایەن لێکۆڵەرێکەوە بە (ناوی ڕاستەقینە یان ساختە) شافیعی هەڕەشەی لێکراوە، کە ئەگەر دەستبەرداری هەڵوێستەکەی نەبێت، ئەوا تۆمەتی هەڵگرتنی چەک بۆ دۆسیەکەی  زیاد دەکەن .

RELATED ARTICLES

Most Popular