بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ژوئن٢٠٢٣، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “ئیقبال پێشکاری” خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.
ئیقبال پێشکری لە ڕێکەوتی ١٧ی مەی ٢٠٢٣ لەگەڵ ٧ چالاکی کرێکاری لە ماڵی باوکی گیانبەختکردو "هۆمەن عەبدوڵڵاهی" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کران.
