ئازادکرانی ٣ هاووڵاتی لە زیندانی مەهاباد بە دانانی بارمتە

هانا: ڕۆژی پێنجشەممە”٢ی فێوریەی۲۰۲۳”، سێ هاووڵاتی به دانانی بارمتە لە زیندانی مەهاباد ئازاد کران.

هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتیانەیان بە ناوەکانی "هێمن سەرگۆلی، محەممەد تاهیر ئەحمەدی ئەقدەم و سمکۆ دوودکانلو" خەڵکی ئاوای "کۆسە کەهریز"ی  مەهاباد ڕاگەیاندووە.

پێویستە بگوترێ ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە"٢٢ی نڤەمبری٢٠٢٢ لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گوازراونەتەوە و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی مەهاباد گوازراونەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular