ئازادکرانی هاووڵاتییەک لە زیندان بە دانانی بارمتە

هانا: ڕۆژی شەممە “٩ٚی مەی ٢٠٢٣” هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرەیدون نەبی”، تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ میلیارد تمەن، بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ڕۆژی ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ لە بەرامبەر براکەی بە ناوی "فەردین نەبی" لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بە بارمتە گیرا و دوای ٤٨ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتوخانەی  ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی نەغدە گوازرایەوە.

هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی فێوریەی ٢٠٢٣، باوک و هاوسەری فەردین نەبی بە ناوەکانی عوسمان و مریەم نەبی بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی پیرانشار کران.

RELATED ARTICLES

Most Popular