بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی مەی ٢٠٢٣، فەرزاد سەفی خانپوور، سکرتێری کۆمەڵناسی و چالاکی سەندیکای مامۆستایانی سنە،بە دانانی بارمتە، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
فەرزاد سەفی خانپوور ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی مەی ٢٠٢٣ لە کاتی کۆبوونە ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە سنە، لە فلکەی ئینقلابی ئەم شارە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
