هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە” ٨ی ژانویەی٢٠٢٣”، فوئاد سەلیمی کوڕی ڕفێق خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیار تمەن، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت،کە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە" ٢٨ی نڤەمبری ٢٠٢٢ "لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
فوئاد سەلیمی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە هەر مافێکی مرۆڤی بێبەش کرابو.
